كامێرای مۆبایلەكانی داهاتووی سامسۆنگ ناوازە دەبن

هەمەڕەنگ

23/05/2020‌ 179 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگ تایبەتمەندییەكی نوێی بۆ كامێرای مۆبایلەكانی بەرهەمهێناوە، كە توانایەكی بێ وێنەی ڤیدیۆكردنی هەیە.

سامسۆنگ ئاماژەی بەوە كردووە، شارەزایانی كۆمپانیاكە پەرەیان بە هەستیاری بینینی كامێرای بچووكی مۆبایلەكانی داوە، كە خێراییەكی زۆری بۆ تەركیزكردنە سەر هەموو لایەنەكانی بۆ وێنە و ڤیدیۆ هەیە.

كۆمپانیاكە هەستیاری ISOCELL GN1 ی بە تایبەتمەندی Tetracell بەرهەمهێناوە، كە بەپێكسڵەكانەوە دەبەسترێتەوە و توانای ئەوەی هەیە 4 نیشانە بكات بە یەك نیشانە.

هەروەها هەستیاری Dual Pixel ی بەتایبەتمەندی Smart-ISO دروستكردووە، كە توانای ڤیدیۆكردنی لە چەند لایەنێكەوە هەیە.

سامسۆنگ جۆرێكی تر هەستیاری دروستكردووە، كە یارمەتی دروستكردنی ڤیدیۆ دەدات لە كاتی جوڵە و ڕۆیشتندا، هەروەها توانای ڤیدیۆ تۆماركردنی هەیە بە وردیی 8K.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ


بەپەلە