دەستگیركردنی شەش چەكداری داعش لەئەنبار

عیراق

23/05/2020‌ 214 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری عێراق لەئەنبار دەستگیركردنی شەش چەكداری داعشی راگەیاند.

بەرێوەبەرایەتییەكە راشیگەیاند، ئەو شەش چەكدارەی داعش لەكۆگایەكی هەڵگرتنی خواردن لەفەلوجە دەستگیركراون.

بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری عێراق ئەوەشی راگەیاندووە، لەگەڵ دەستگیركردنی ئەو چەكدارانە دەست بەسەر بڕێكی زۆر لەتەقەمەنیش گراوە.

هەروەها رایگەیاند، ئەو چەكدارانە بەنیازبوون ئەو تەقەمەنییانە بۆ كاری تیرۆرستی بەكاربهێنن‌و جەختیشیكردووەتەوە، دەستیان بەلێكۆڵینەوە لەگەڵ چەكدارەكان كردووە.

هـ ـ ح