كۆرۆنا یەكێتی ئەوروپا لەبەریەك هەڵدەوەشێنێت

جیهان

25/05/2020‌ 1101 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
جۆرج سۆرۆس ملیاردێری دیاری ئەمەریكی دەڵێت: ئەگەر بێت و یەكێتی ئەوروپا قەواڵەی بەردەوام بۆ یارمەتیدانی ئەندامە لاوازەكانی ناو یەكێتییەكە وەك ئیتالیا دەرنەكات، ئەوە بەرەو لێكترازان و هەڵوەشان دەروات .

سۆرۆسی تەمەن (٨٩ ساڵ) دەڵێت: ئەو زیانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەر ئابووریی ناوچەی یۆرۆ كەوتووە بۆماوەیەكی زۆر لەوە زۆرتر بەردەوام دەبێت وەك ئەوەی خەڵك لێیتێگەیشتوون. 

هەروەك وتی: پەرەسەندنی خێرای ڤایرۆسەكە مانای ئەوەیە قورسە ڤاكسینێكی جێی متمانە پەرەی پێبدرێت .

بەقسەی ئەو ملیاردێر و پسپۆرە ئابوورییە، ئەو قەواڵە بەردەوامانەی كاتی خۆی بەریتانییەكان بۆ پارەداركردنی جەنگەكانیان دژ بە ناپلیۆن دەریان كرد، لەحاڵی پەیرەوكردنی دەرفەتی مانەوە بەیەكێتی ئەوروپا دەدات .

سۆرۆس لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ئەگەر یەكێتی ئەوروپا بیر لەوە نەكاتەوە لەئێستادا قەواڵەكان دەربكات، ئەوە ئەگەری زۆرە نەتوانێت لەو لێكەوتانە خۆی دەرباز بكات، كە رووبەروی دەبێتەوە. 

وتیشی: ئەوە هەر تەنیا ئەگەرێكی تیۆری نییە، بەڵكو رەنگە راستییەكی كارەساتاوی بێت .

هەروەك باسی لەوەش كردووە، دەركردنی قەواڵەی بەردەوام، كە بێكاتی دانەوەی و دانی سوودەكەی  دەرچووبێت لەباریدا هەیە ئەو قەیرانی بودجەیە سووك بكات، كە واخەریكە لە ئاسۆی یەكێتیی ئەوروپادا بەدەردەكەوێت .

روونیشیكردووەتەوە بەدەركردنی ئەو جۆرە قەواڵانە یەكێتییەكە دەتوانێت پارێزگاری لە پۆڵێنی متمانەداری AAA  خۆی بكات، لەبەر ئەوە دەبێت توانای بەرزكردنەوەی باجەكانی هەبێت تا توانای لەئەستۆگرتنی خەرجی قەواڵەكانی هەبێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی