بەناوبانگترین دزی ئۆتۆمبیل لە بەغدا دەستگیر دەكرێت

عیراق

25/05/2020‌ 994 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی عێراق دەستگیركردنی كەسێكیان راگەیاند، كە بەناوبانگترین دزی ئۆتۆمبیل ناونراوە.

ئەو كەسە بەهۆی ئەوەی 48 پرۆسەی دزیكردنی بە سەركەوتوویی ئەنجامداوە، بۆیە نازناوی بەناوبانگترین دزی ئۆتۆمبیلی لەعێراق وەرگرتووە.

پۆلیس لەسەر بنەمای هەواڵگیری ئەو كەسەیان دەستگیركردووە، كە ناوەكەی بە (س.ف.ك) هاتووەو دزییەكانیشی لەناوچە جیاوازەكانی عێراق ئەنجامداوە.

پۆلیس لەدوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری ورد، چوونەتە شوێنی مانەوەی ئەو كەسەو لەئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا دەستگیریان كردووە.

هـ ـ ح