پارتی‌و یەكێتی لەسەر كەمكردنەوەی گرژییەكان‌و راگرتنی شەڕی میدیایی رێككەوتوون

کوردستان

02/06/2020‌ 1990 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی لەسەر كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوانیان‌و شەڕی میدیایی رێككەوتوون.

بەپێی ئەو زایارییانەی دەست شارپرێس كەوتووە، لەچەند رۆژی رابردوو، لەئەنجامی چەند پەیوەندی‌و گفتوگۆیەكی نا فەرمی نێوان بەرپرسانی باڵای یەكێتی هەردوولا رێككەوتوون.

هەر بەپێی زانیارییەكان، رێككەوتنی پارتی‌و یەكێتی بەشێوەیەكە، لەهەنگاوی یەكەمدا گرژییەكانی نێوانیان كەمدەكەنەوە، بەوەی شەڕی میدیایی رابگرن‌و دەست بەپەیوەندی بكەنەوە.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، دوای ئەم هەنگاوەو رێككەوتنی سەرەتایی هەردوولا كاری جددی دەكەن، بۆ ئەوەی بەزوویی كۆبوونەوە ئەنجامبدەن‌و لەكۆبوونەوەكانیش تەواوی كێشەكانیان چارەسەر بكەن.

ماوەیەكە گرژی‌و ئاڵۆزی لەنێوان پارتی‌و یەكێتی هەیە، ئەوەش بەهۆی جیاوازی بۆچوونیان لەسەر چەند پرسێكی سیاسی‌و ئیداری لەهەرێم، كە ئەوەش كاریگەری لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوولا دروست كردبوو.

هـ ـ ح