كامەران قەرەداغی: لەئێستادا كۆرۆنا ڤایرۆس وەك كارەسات نابینم لەكوردستاندا

کوردستان

03/06/2020‌ 1389 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دكتۆر كامەران قەرەداخی پزیشكی ڕاوێژكاری نەخۆشییەكانی سنگ و بۆری هەوا، مامۆستا لە كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی، لە وتووێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا دەڵێت: لەئێستادا كۆرۆنا ڤایرۆس وەك كارەسات نابینم لەكوردستاندا.

هەروەها دەڵێت: ئەمە خەڵك تۆقاندنە، دەسەڵات لە كوردستان نایەوێت مرۆڤی كورد لە ڤایرۆسەكە تێبگات.

كامەران قەرەداغی دەشڵێت: كوردستان قۆناغێكی زۆر باشی بڕیووە، كوردستان نابێت بەهیچ وڵاتێكی تر.

ئەو پزیشكە جەختیكردووەتەوە، كە ئێمە تازە ناگەڕێینەوە بۆ چوارگۆشەی یەكەم، ئەو حاڵەتەی كە ئێستا ڕوویداوە لەكوردستاندا، ئەنجامی كەمتەرخەمی دەسەڵات بووە هەم بەسیاسی و هەم بە تەندروستییەوە، هەمیشە نەخۆشی و زانست دەتوانرێت بەكار بهێنرێت بۆ دەسكەوتی سیاسی، دەتوانن بەو پەرەگرافە ئێمە زیندانی بكەن و بماندەن بە دادگا

هـ ـ ح