ئەڵمانیا ١٢٩ ھەزار رەگەزنامە دەبەخشێت

جیهان

06/06/2020‌ 2483 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەڕاپۆرتێدا كە كەناڵی DW ئەڵمانی بەدواداچوونی بۆ كردووە ، ١٢٩ ھەزار لەو كەسانەی لەوڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێن و مافی مانەوەیان ھەیە، حكومەتی ئەڵمانیا ڕەگەزنامەی پێبەخشیون، كە زۆربەی ئەوانەشی ڕەگەزنامەكەیان وەرگرتووە، بەڕەگەز تورك و وڵاتانی عەرەبین.

نووسینگەی سەرژمێری فیدراڵی، كە بارەگای لە شاری (فێسبادنە) لە ئەڵمانیا رایگەیاندووە، لەساڵی ٢٠١٩ رێژەی ئەو كەسانەی رەگەزنامەی ئەڵمانیان وەرگرتووە بەرێژەی ١٥٪ بە بەراورد كردن بەساڵی ٢٠١٨ زیادیكردووە.

نووسیگەكە ئاشكراشیكردووە، لەساڵی پارەوە (١٢٨٩٠٠) كەس رەگەز نامەیان پێدراوە، كە ئەمەش بەرزترین ئاستە لەساڵی ٢٠٠٣ وە تا ئێستا لەوڵاتی ئەڵمانیا. 

ھەروەك روونیشكردووەتەوە، كە ھۆكاری بەرزبوونەوەی ژمارەكە بۆ دەرچوونی بەریتانیایە لە یەكێتی ئەوروپا، كە (١٤٦٠٠) كەسی بەریتانی پێش بڕیاری دەرچوون، رەگەزنامەكانی خۆیان لە بەریتانییەوە بۆ ئەڵمانی گۆریوە.

لەبەشێكی دیكەی ڕاپۆرتەكە زیاتر روونیكردووەتەوە، كە لەساڵی ٢٠١٦ وە خواستی بەریتانییەكان لەسەر گۆرینی رەگەزنامە زیادی كردووە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٥ ، كە لەوساڵەدا  تەنیا ٦٠٠ كەس خواستیان لەسەر گۆرینی پاسەپۆرت ھەبووە، بەڵام لەساڵی ٢٠١٧دا (٧٥٠٠) كەسی بەریتانی پاسەپۆرتەكانیان گۆڕیوە بۆ ئەڵمانی، ھەروەھا بۆ ساڵی ٢٠١٨ ، (٦٦٠٠) كەسی دیكەی بەریتانی پاسەپۆرتەكانیان گۆڕیوە بۆ پاسەپۆرتی ئەڵمانی، ئەمەش بەپێ سەرژمێری نووسیگەی فیدراڵی ئەڵمانیا.

سەرچاوە: DW
وەرگێڕان: كەوگەز رەحمان