جەنگێكی بازرگانی گەورە لەنێوان ئەمریكا و ئەوروپادا لەبەر دەرگایە

مەلەفی تایبەت

25/06/2020‌ 1367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە گۆڤاری "ئیكسپرت ئۆنلاین" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی خراپ بوونی رێڕەوی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و ئەوروپا.

بەپێی راپۆرتەكە، لە چوار ساڵی رابردوودا، دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ گەیشتە كۆشكی سپی، پەیوەندییەكان لە رێگەی ئەتڵەسییەوە بەرەو شكستهێنان چووە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، واشنتۆن نایەوێت باج لەسەر قازانجی پاوانكاریەكانی تەكنۆلۆجیای زانیاری ئەمریكی بسەپێنرێت، ئەڵمانەكانیش دەیانەوێ لە كۆتاییدا هێلی غازی باكوور-٢ بنیاد بنێن و برۆكسیل یش پیشەسازی ئۆتومبیلی ئەوروپی لە ركابەرەكانی بپارێزێ، بەڵام بەخێرایی ئارامیی لەدەستدا، كاتێك ترامپ هەڕەشەی ئەوەی كرد هەمان شت وەك ئۆتومبیلە ئەوروپیەكان دەكات، ئەمەش هەموو شتەكان نییە، بەڵكو دژیەكیە  بەناوبانگەكەی نێوان ئەمریكاو ئەوروپایە، كە بەخێرایی بەرەو ململانێی بازرگانی نێوانیان دەڕوات.

لەم دواییانەدا، ترامپ بەرەیەكی نوێی لە رووبەرووبوونەوە لەگەڵ ئەوروپادا كردەوە و هەڕەشەی كەمكردنەوەی هێزەكانی ئەمریكای كرد لە ئەلمانیا، كە ئەمەش قەبارەی بەرلین دەردەخات لە زیاد كردنی تیچووی بەرگری و پشتیوانی كردن لە دروست كردنی غازی باكوور-٢.

هەڵوێستی كۆماری ئەلمانیا دەربارەی دروست كردنی هیڵی باكوور-٢، لۆژیكیە، هەروەك هەڵوێستی ئەمریكا لە پرسی كەمكردنەوەی تێچووی بەرگری ئەڵمانیا.

هەموو ئەمانە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە گەیشتنی ئەمریكا و ئەوروپا بە رێككەوتن، ئەگەر نەیانەوێ بگەنە جەنگێكی بازرگانی لە شێوەی ئەوەی لە نێوان ئەمریكا و چین هەیە، ئەوا زۆر قورس دەبێت.

ئەوروپییەكان، تێكچوونی پەیوەندیە دوو قۆڵیەكان لە گەڵ ئەمریكا بە خودی ترامپەوە دەبەستنەوە. بەڵام زۆربەی ئەم جیاوازی و كێشانە بەردەوام دەبێت، هەتا ئەگەر بێت و ترامپ لە هەڵبژاردنەكانی نۆڤەمبەردا شكست بهێنێت. بەڵام ئەگەر بێـت و چوار ساڵی تر وەك سەرۆكی ئەمریكا بمێنێتەوە، ئەو كات، بەبێ ئەوەی هەڵەیەكی گەورە رووبدات، دەكرێ گریمانەی ئەوە بكرێت پەیوەندیەكان لە رێگەی ئەتڵەسیەوە بە خێراییەكی گەورە تر بەرەو تێكچوون دەچێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا