شارپرێس:
كارلۆس تیفیزی ئەرجەنتینیو هێرشبەری پێشووی هەردوو یانەی مانچستەرەكەی ئینگلتەراو یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی ئاشكرایكرد، كە یارییەك بۆ وازهێنانی رێكدەخات.
تیڤز بۆ ئەو یارییە دەیەوێت لەگەڵ چەند یاریزانێكی هاوڕێی لەیانەكانو هەڵبژاردەكان یاری بكاتو بانگهێشتیان بكات.
ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە بەنیازە هەریەكە لە جانلۆیجی بۆفۆنی گۆڵپارێز و هۆگۆ ئیبارا، ریۆ فردیناند، گابرێل هاینز، باتریس ئیفرا، ئەندریا پیرلۆ، بۆڵ سكۆلز، پۆڵ بۆگبا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، لیۆ میسی و واین رۆنی بانگهێشت بكات.
كۆتا یانە كە یاری بۆ كردووە، یانەی بۆكاجۆنیۆرسی ئەرجەنتینی بووە، كە تیڤز بەنیازە ئەو یارییە لەیاریگای ئەو یانەیە ئەنجامبدات.
هـ ـ ح