چەوەندەر فشاری خوێن دادەگرێت

تەندروستی

28/06/2020‌ 325 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی بواری خۆراك لەتوێژینەوەیەكی زانستیدا دەریانخستووە، خواردنی چەوەندەر بەشێوەیەكی ڕێكوپێك و مامناوەند، یارمەتی دابەزاندنی بەرزی فشاری خوێن دەدات.

پێگەی Food News لێدوانی زاناكانی بەم شێوەیە بڵاوكردووەتەوە، كە چەوەندەر لە نیتراتی بەسود پێكهاتووەو لە بۆرییەكانی دڵ دەگۆڕێت بۆ نایترۆجینی ئۆكسید، نایترۆجینی ئۆكسید خوێنبەرەكان فراوان دەكات بەمەش ڕۆیشتنی خوێن ئاسانتر دەبێت و فشاری خوێن كەم دەبێتەوە.

زانایان ئامۆژگاری خەڵكی دەكەن گیراوەی چەوەندەر بخۆنەوە، چونكە ئەو نایترۆجینی ئۆسیدەی، كە تێیدایە دەبێتە هۆی ئەوەی خوێن بە باشی بۆ مێشك بڕوات.

زانایان ئاماژەیان بەوە كردووە، چەوەندەر خۆراكێكی بەسودە بۆ وەرزشوانان، بەتایبەتی ئەو كەسانەی مەلە، ڕاكردن یان یاری خلیسكێنەی سەر بەفر دەكەن، چونكە چەوەدەر ئازاری ماسولكەكان ناهێڵێت‌و تەشەنوج كەم دەكاتەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ