پێكی بەنامەیەك تووڕەیی خۆی دەگەیەنێت

وەرزش

29/06/2020‌ 314 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێراد پێكی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بەنامەیەك تووڕەیی خۆی گەیاندووە بەیاریزانەكانی هاوڕێی.

جێراد پێكی دوای یەكسانبوونی یانەی بەرشەلۆنە بەرانبەر یانەی سێلتافیگۆ بەئەنجامی (2-2) لەهەفتەی 32 خولی ئیسپانی ئەو نامە تووڕەییەی ناردووە بۆ هاوڕێكانی.

پێكی لەنامەكەی نووسیویەتی: كە توانای ئێمە زۆر لەوە زیاترە، كە ئێستا هەیە، بۆیە دەبێت خۆمان زیاتر ماندوو بكەین.

رۆژی شەممە یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی یانەی سێلتافیگۆ بووەوەو یارییەكەش بەئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە كۆتایی هات.

هـ ـ ح


بەپەلە