دزە بەنرخەكانی مۆبایلی "ئایفۆن 12"ی چاوەڕوانكراو دەكرێت

هەمەڕەنگ

29/06/2020‌ 758 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان دزەیان بەنرخە پێشبینیكراەكانی مۆبایلی "ئایفۆن 12" كردووە، كە كۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریكی دەریدەكات.

بەپێی راپۆرتێكی پێگەی "جی ئێم ئارینا"، كە تایبەتمەندە بە بوارە تەكنەلۆژییەكان، رەنگە نرخی جۆرێك لە ئایفۆن 12 لە 600 دۆلاری ئەمەریكی كەمتر بێت.

پێگەكە بەپشتبەستن بە سەرچاوەی ناو كۆمپانیای ئەپڵ باسی لەوە كردووە، كە مۆدێلی 4G  ئایفۆن 12 بەقەبارەی شاشەی 5.4 ئینچ، نرخەكەی 549 دۆلاری ئەمەریكی دەبێت .

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كە ئەپڵ پلانی ئەوەی هەیە بەپێی توانای خەزنكردن‌و رامی مۆبایلەكە نرخ بۆ مۆبایلەكانی تری ئایفۆن 12 دابنێت، كە نرخەكان لە 649  و 749 و 999 دۆلار ، تادەگاتە 1099 دۆلاری ئەمەریكی دەبێت.

پێشبینی دەكرێت كۆمپانیای "ئەپڵ"، لەمانگی سێپتەمبەری ئەمساڵدا، زنجیرەی مۆبایلەكانی "ئایفۆن 12" بخاتە بازارەوە، سێ قەبارەی جیاوازیان هەبێت، كە 5.4  ئینچ و 6.1 ئینچ و 6.7 ئینچە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی