وەزیری دارایی رێنمایی دارایی تایبەت بە خستنە بواری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی واژۆکرد

کوردستان

29/06/2020‌ 1327 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی رایگەیاند،"ئەمڕۆ رێنمایی دارایی ژمارە 12 و 13ی تایبەت بە خستنە بواری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لەلایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان واژۆکرا.

بەگوێرەی رێنماییەكەی وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتەکان و دەستەکان دەستدەکەن بە رێکخستنەوەی موچە و دەرماڵەی سەرجەم فەرمانبەران و لەو پرۆسەیەشدا یاسای خزمەتی شارستانی ژمارە 24ی ساڵی 1960 لە عێراق دەکرێتە پێوەری سەرەکی.

باسلەوەشكراوە، ئەو فەرمانبەرانەی دوای ساڵی 2003 دامەزراون بە گوێرەی یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2008 لە عێراق راستکردنەوەی موچە و ناونیشانیان بۆ دەکرێت و ئەو فەرمانبەرانەشی خزمەتی فەرمانبەرایەتی، ئاوارەیی و پێشمەرگە یان کەرتی تایبەتیان بۆ کراوە، خزمەتەکەیان هەڵدەوەشێنرێتەوە و دوبارە راستکردنەوە بۆ موچەکانیان دەکرێت."