شارپرێس:
گۆرانیبێژی لوبنانی ئیلیسا، ڕەتیكردەوە ڕای خۆی سەبارەت بە سعودییە بڵێت و دڵنیایكردەوە، كە سعودییە هەموو كات پاڵپشتی لوبنان دەكات لەهەموو بارو دۆخێكدا.
لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: ڕاو و بۆچوون و هەڵوێستی من ئاشكرایە، كە حەزم بە دەمە قاڵێ نییە و ڕێزی من بۆ شانشینی سعودییە و پاڵپشتی ئەوان بۆ لوبنان زۆر ڕوونە، ئەمە هەڵوێستی منە هیچ كەسێك لەخۆیەوە شرۆڤە بۆ قسەكانم نەكات و لێكدانەوەی تری بۆ نەكات.
ئەم وەڵامدانەوەیەی ئیلیسا لەدوای ئەو بڵاوكراوەیەوە دێت، كە لە تۆری كۆمەڵەیەتی تویتەر لەسەر سعودییە كرابوو، ئیلیساش لایكی كردبوو، كە بووە هۆی توڕەكردنی بەشێك لە هەوادارانی و بەشێكیش پیان وابوو ئیلیسا بە مەبەست ئەمەی نەكردووە.
لەلایەكی ترەوە گۆرانیبێژی لوبنانی ئیلیسا بۆچوونی خۆی سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای لوبنان وت و بڵاویكردەوە، كە ئەو بێ هیوا بووە لە سەرۆكی ئێستای لوبنان (میشێل عەون)، هەروەها لە جبران باسیل و سەید حەسەن و زۆرێكی تریش.
لەبڵاوكراوەیەكیدا دەڵێت: من بە دڵنیاییەوە زۆر بێ هیوا بوون لەسەرۆك عەون و جبران باسیلن سەید حەسەن و زۆرێكی دیكەش، بەڵام من زیاتر خەم لەوانە دەخۆم، كە مێشكیان شۆراوەتەوە، دەستخۆش بۆ ئێوە بە دڵی خۆتان دەخۆن و دەخۆنەوە، بەڵام لەبیری مەكەن، كە خەڵك بەبۆنەی ئێوەوە لەبەرسا دەمرێت و لوبنان بەبۆنەی دواكەوتوویی ئێوە لەدەستچووە.
ئەلیسا ڕۆژی دوو شەممە كاتی بڵاوكردنەوەی ئەلبوومە نوێیەكەی بەهەوادارانی ڕاگەیاند، كە كۆمپانیای ڕۆتانا كاری مۆنتاژ و بڵاوكردەوەی لە ئەستۆ گرتووە و لەجەژنی قوربان، كە دەكاتە كۆتایی مانگی تەمووز بڵاودەكرێتەوە.
وەرگێران: چراخان ئەمین