نرخەكەی 260 هەزار دۆلار بوو.. دوای كڕینی بە 20 خولەك ئۆتۆمبیلە لامبۆرگینەكەی تێكشكا

هەمەڕەنگ

30/06/2020‌ 547 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئۆتۆمبیلێكی جۆری لامبۆرگینی بەتەواوی تێكشكا، ئەوەش بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگەیەكی خێرا.

ئۆتۆمبیلەكە دوای كڕینی لەلایەن كەسێكەوە، بە 20 دەقە لێخورین، تووشی ئەو رووداوە بوو، زیانێكی زۆریشی بەركەوت.

بەپێی رۆژنامەی زە سەن، ئۆتۆمبیلەكە لەجۆری "هوراكان سبایدر" بووەو نرخەكەی لەبازاڕەكانی جیهان 266 هەزار دۆلار بووە.

ئۆتۆمبیلە لامبۆرگینەكە، لەگەڵ ئۆتۆمبیلێكی زۆری "كارباز" تووشی رووداوەكە بووەو بەو هۆیەشەوە زیاتێكی زۆری پێگەیشتووە.


هـ ـ ح