چین چاوی لەسەر نەوتی روسیایە

مەلەفی تایبەت

01/07/2020‌ 712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری " ئیكسپرت ئۆنلاین" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی گەمەیەكی زیرەكانەی چین لەبازاڕی نەوتدا، كە وا دەكات كڕیار مەرجەكانی بەسەر فرۆشیاردا بسەپێنێت.

بەپێی راپۆرتەكە، گەورەترین كۆمپانیاكان لە چین دەیانەوێت پێگەی خۆیان لە بازاڕدا بەهێز بكەن لە میانی پێكەو گرێدانی دەرامەتەكان و هەستا بە پرۆسەی كڕینی نەوت بە هاوبەشی.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، كۆمپانیا چینیەكان (چاینا پترۆلیۆم، پیترۆ چاینا، كنوك سینۆچیم گروپ) بریاریانداوە بەهاوبەشی لە بازاڕی هایدرۆكاربۆنیدا پرۆسەی كڕین ئەنجامبدەن. 

هاوكات بەگوێرەی شاژانسی بلومبرگ، پیشەسازییە چینیەكان لە ئێستادا پلانێكی هاوبەشیان هەیە، كە ئاسانكاری دەكات لە بەشداری كردنیان بۆ كڕینی نەوت لە بازاڕی خێرا و خۆ رێكخستنەوەیان لە میانی بەهێز كردنی درامەتەكاندا، میكانیزمی كڕینی ئەو نەوتەش روسیایە.

لەو بارەوە گەورە شرۆڤەكاری TeleTrade ، (مارك گویهمان)، وای دەبینێت پلانی كۆمپانیاكانی نەوت لە چین، جۆرێكە لە ئاگاداركردنەوەی چین بۆ بازاڕ، كە دۆخەكە بە شێوەیەكی گشتی لەم جەند مانگەی دواییدا گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و داواكاری لەسەر زێڕی رەش بە شێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە، روونیشە ئەم دۆخە بۆ ماوەیەكی درێژ بەردەوام دەبێت. 

هەروەها پێیوایە، لەم جۆرە دۆخانەشدا، بە شێوەیەكی گەورە وەرچەرخان روودەدات لە بازاڕی فرۆشیاراندا بۆ بازاڕی كڕیارەكان و گەورە بەكاربەرانیش دەتوانن سودی لێ ببینن.

لە زانستی ئابووریدا، چەمكی " قورخ كردن" ناسراوە، ئەمەش "قۆرخكردنی پێچەوانەیە" بەگوێرەی قسەی گویهمان، كێ كۆنترۆڵی نرخی لایە، لە سێبەریدا، نەك درامەت بەڵكو كڕیاری گەورە، كە لە كاتێكدا ئەم قۆرخكردنە سنووری نرخەكانی خستنە روو بەرزكردنەوەی دیاری دەكات، بەڵام قۆرخكردن لەم دۆخەدا مەرجەكانی دەسەپێنێت و نرخ دادبەزێنێ. 

ئەمە ئەو دۆخەیە كە پەكین دەیەوێ دروستی بكات لە میانی كڕینی هاماهەنگ لە چوارچێوەیەكی فراواندا. بەگوێرەی بنەمای " بەكۆ" هەرزانترە. 

شرۆڤەكارەكە، ئەم دۆخە بەلای روسیاوە وا دەبینێت، بەوەی بەرهەم هێنەرو هەناردەكەری ماددەی خاوە، بە شێوەیەكی گشتی ناڕازییە، كە دەكرێت فشارێكی زیاتر بكاتە سەر نرخ یاخود كەمی بكاتەوە بە بری ٢-٣ دۆلار لە هەر بەرمیلێكدا. ئەمەش دەبێتە مایەی ئەوەی دابەزینێكی رێژەیی لە داهاتی ناردندا كەم ببێتەوە. بەڵام لەلایەكی ترەوە، ئەمە دەبێتە تایبەتمەندیەك؛ ئەویش بەردەست بوونی خزمەتگوزاری لۆجستیە، و لەلایەن رێكخستنەوە گەیاندنی كەل و پەل بۆ دەستی یەك وەرگری گەورە ئاسانتر دەبێت لەوەی بگاتە دەست ژمارەیەك لە بەكاربەران.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا