شارپرێس:
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد: ئامانجی سەرەکی یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه‌كانی بەدیھێنانی دادپەروەرییە و ئه‌گه‌ر پاره‌ی هه‌موو كوردستان له یه‌ك خه‌زێنه كۆبكرێته‌وه ئه‌وا به‌شمان ده‌كات.
ھیڤیدار ئەحمەد جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "یاسای چاکسازی لە مووچە و ده‌رماڵه‌كان ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئه‌گه‌ر پاره‌ی هه‌موو كوردستان له یه‌ك خه‌زێنه كۆبكرێته‌وه ئه‌وا به‌شمان ده‌كات".
باسی له‌وه‌شكردووه: ئامانجی سەرەکی ئەم یاسایە بەدیھێنانی دادپەروەرییە، له سبه‌ینێوه ئەوەی ھەشت مووچە وەردەگرێ لێ دەبڕێ و یەک مووچه‌ی بۆ دەمێنێت، ئیدی کاتی ئەوەیە چاکسازی لە نەوت، گومرکەکان، داھات، خەرجی و ده‌ستپێبكرێت.
بەگوێرەی رێنماییه‌كی ئاوات شێخ جه‌ناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان: وەزارەتەکان و دەستەکان دەستدەکەن بە رێکخستنەوەی موچە و دەرماڵەی سەرجەم فەرمانبەران و لەو پرۆسەیەشدا یاسای خزمەتی شارستانی ژمارە 24ی ساڵی 1960 لە عێراق دەکرێتە پێوەری سەرەکی.
باسلەوەشكراوە، ئەو فەرمانبەرانەی دوای ساڵی 2003 دامەزراون بە گوێرەی یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2008 لە عێراق راستکردنەوەی موچە و ناونیشانیان بۆ دەکرێت و ئەو فەرمانبەرانەشی خزمەتی فەرمانبەرایەتی، ئاوارەیی و پێشمەرگە یان کەرتی تایبەتیان بۆ کراوە، خزمەتەکەیان هەڵدەوەشێنرێتەوە و دوبارە راستکردنەوە بۆ موچەکانیان دەکرێت."