هواوی مۆبایلێكی هەرزان ڕادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

02/07/2020‌ 381 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاش ئەوەی كۆمپانیای هواوی نوێترین مۆبایلی بەناوی Honor Play4 Pro  ڕاگەیاند، كۆمەڵێك پێگەی و پەڕەی تایبەت بەتەكنەلۆژیا دزەیان بە جۆرێكی هەرزانی ئەو مۆبایلە كرد.

مۆبایلی Honor Play 4e جۆرێكی ئاست مامناوەندی مۆبایلی Honor Play4 Pro ەو نرخەكەی تەنپا 140 دۆلار دەبێت.

مۆبایلەكە خاوەنی پرۆسێسەری Kirin 710A ی نەوەی هەشتەمە، ڕامی مۆبایلەكە 4 گێگابایت و بیرگەی ناوەكی 128 گێگابایتە.

تا ئێستا دیار نییە مۆبایلەكە كار بە ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم 5G  دەكات یاخود نا، بەڵام پاترییەكی 4000 میلی ئەمپێری هەیە و لە ڕێگەی مانگی دەستكردەوە شوێنی مۆبایلەكە دیاری دەكرێت.

هەروەها مۆبایلەكە خاوەنی سێ كامێرای سەرەكییە و یەكێك لەكامێراكانی 13 مێگاپێكسڵە و كونێكی بچووكیش لەسەر ڕونماكە بۆ كامێرای پێشەوە تەرخان كراوە.

ڕونمای مۆبایلەكە توانای پیشاندانی بە وردیی (2400/1080) پێكسڵ هەیە و قەبارەی ڕونماكە 6.39 ئینجە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ