تورکیا لەسەر دەستی میسر گورزێکی گەورەی لەلیبیا بەردەکەوێت

جیهان

03/07/2020‌ 4679 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جومانی ئۆناڵ شرۆڤەکاری سیاسیی تورکی دەڵێت سەقامگیری و ئاسایشی لیبیا بۆ میسر زۆر گرنگە ، ئەویش لەبەر بوونی چالاکی و جموجۆڵەکانی داعش و قاعیدە و ژمارەیەک لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لەسەر سنوورەکانی لیبیا لەگەڵ میسر .

ئۆناڵ لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندوە، ئیخوان موسلیمین دەیانەوێت دەست بەسەر دەسەڵاتی لیبیادا بگرن کە میسر ئەوە بە مەترسیییەکی ستراتیژی لەسەر خۆی دەبینێت ، وتوشیەتی هەرچەندە میسر و تورکیا نایانەوێت لەلیبیا تووشی سەڕ ببن ، بەڵام  ئەگەر ئەوە رووبدات ئەوە تورکیا لەسەر دەستی میسر گوزرێکی گەورەی بەردەکەوێت .

ئەو شرۆڤەکارە تورکییە باسی لەوە کردووە کە لەحاڵەتی هەڵگیرسانی جەنگدا لەرووی جوگرافییەوە لەبەرژەوەندی تورکیادا نییە، لەبەرئەوەی هەستانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ لیبیا و بۆ ئەنجامدانی ئەرکە سەربازییەکانیان و دووبارە گەرانەوەیان کارێکی زۆر قورسە ، بەڵام میسر بابەتەکە بەپێچەوانەیە و هەردووی هێزی دەریایی و ئاسمانییەکەی بواری فراوانیان لەبەردەمدایە و دەتوان  بەسەر هێزەکانی تورکیادا سەربکەون  ، لەگەڵ ئەوەشدا هەردوو دەوڵەتەکە نایانەوێت بکەونە شەڕەوە.

لەوچوارچێوەیەدا، عەقیلە ساڵح سەرۆکی ئەنجوومەنی نوینەرانی لیبیا رایگەیاندوە، گەلی لیبیا ڕێز لە دەستپێشخەرییەکانی میسر سەبارەت بە لیبیا دەگرێت و هەرکاتێکیش میلیشیاکانی سەر بە تورکیا هێڵی سوور ببەزێن ئەوان داوای دەستتێوەردانی سوپای میسر دەکەین .

لەشەڕ و ململانێکانی لیبیادا تورکیا و میسر پشتیوانی دوو لایەنی ناکۆکی ئەو وڵاتە دەکەن بەجۆرێک تورکیا بەهەموو تواناوە پشتیوانی فایز سەرراجی سەرۆکی حکوومەتی ویفاقی نیشتیمانی  لە تەڕابلووس دەکات، لەبەرانبەردا میسر پشتیوانی موشیر خەلیفە حەفتەری فەرماندەی سوپای نیشتیمانی لیبیا دەکات .

وەرگێڕان : ئاکۆعەبدوڵڵا ئاڵی