عەبدولستار مەجید: ئەوكاتەی وەزیر بووم دۆخی كشتوكاڵ بەمشێوەیە نەبوو

کوردستان

09/07/2020‌ 662 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەبدولستار مەجید وەزیری پێشووی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاوەدانكردنەوە لەپەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەڵێت: پێشتر ئەو كاتەی وەزیربووم دۆخی كشتوكاڵ بەمشێوەیە نەبوو ئێستا دۆخی كشتوكاڵ بەخراپترین حاڵەتدا تێدەپەڕێت.

عەبدولستار مەجید لەگفتوگۆیەكی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا دەشڵێت: لەسەردەمی خۆماندا، كە وەزیر بووین یانزە بەرهەمی كوردستانمان ناردە وڵاتانی دەرەوە، چونكە لەپێداویستی ناوخۆ-ش زیاتربوو من پێم وایە كابینەی پێشوو دەستی وەزیرەكان كراوەتر بوو. 

هەروەها دەڵێت: لەوكاتەی وەزیربووم لەسەرئەوەی كە باج-مان لەسەر بەرهەمی توركی دانابوو بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ، بەڵام بازرگانە توركەكان ئامادەنەبوون باج بدەن، بۆیە ئێمەش بە بڕیار قەدەغەمانكردبوو بەرهەمی توركی بێت بۆ هەرێمی كوردستان لەسەر ئەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و داود ئوغلو سێ جار پەیوەندیان بە "نێچرڤان بارزانییەوە كردبوو".

هەروەها ئەوەش دەڵێت: بە ئەزموونی باپیران و نەنك و دایك و ئەوانەبێت ئەم تەماتەیەی خۆمان زۆر چاكە بۆ دۆشاوی ئاوی تەماتە، هەر پێرێ كارگەی لەقوتونانی مەخمور بڕیاریدا بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی كورد وەربگرێت باشە ئەگەر گونجاو نییە بۆ دۆشاو چۆن ئەو كارگەیە وەریدەگرن؟

هـ ـ ح