٢٩٨ حاڵەتى نوێى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان تۆمار کرا

کوردستان

09/07/2020‌ 425 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم رایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ٢٩٨ حاڵەتى کۆرۆنا لەهەرێم تۆمار کراون.

بەپێی راگەیەنراوی ژمارە ١٣٥ی وەزارەتى تەندروستى لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا دووو هەزارو ٤٧٠ پشکنین کراوە لەو ژمارەیە ٢٩٨ کەس تووشى کۆرۆنا بوون.

هەروەها بەپێی راگەیەنراوەکە، ٦٤ تووشبوو بەتەواوى چاکبوونەتەوەو رەوانەى ماڵەوە کراونەتەوە، ١٢ کەسیش مردوون.