مەسرور بارزانی: كار بۆ دابینكردنی كارەبای 24 سەعاتی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دەكەین

کوردستان

14/07/2020‌ 744 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كار بۆ ئەوە دەكەن، كارەبای 24 سەعاتی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دابین بكەن.

مەسرور بارزانی راشیگەیاند، بۆ ئەو مەبەستە داوام لەوەزارەتی كارەبا كردووە، كە پرۆژەیەك ئامادە بكەن، تا بتوانن كارەبای 24 سەعاتی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان دابین بكەن.

قسەكانی سەرۆكی حكومەت لەمیانی وتارێك هات، كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەمیانی كردنەوەی وێستەگەی كارەبای خەبات كردی‌و ئەوەشی راگەیاند، ئەم وێستگەیە پرۆژەیەكی ستراتیژییە، چونكە بەرێژەی لەسەدا 10 كارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی زیاد دەكات.

مەسرور بارزانی باسی لەوەش كرد، كە ئەوان كار بۆ ئەوە دەكەن پرۆژەی زیاتر لەبواری كارەبا جێبەجێبكەن، بۆ ئەوەی رێژەی سەعاتەكانی كارەبا زیاد بكەن.

هـ ـ ح