شارپرێس:
رانانێكی سەنتەری لێكۆڵینەوەیی ئایندەیی باس لەوە دەكات هێرشی هێزە ئاسمانییەكانی ئەمدواییەی توركیا قۆناغێكی نوێی شەڕی ئەنقەرە و پارتی كرێكارانە كە پشت بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان دەبەستێت و ئامانج لێی دروستكردنی پشتێنەیەكی ئەمنییە بۆ توركیا لەسایەی میتۆدی سیاسی ئاكپارتی سەردەمی ئەردۆغاندا كە دەستێوەردان و پەلاماری دەرەكییە بۆ پاراستنی ناوخۆی توركیا.
سەنتەرە ئەكادیمییەكە لە ڕانانی ژمارە شەش كە مانگانە لەبارەی پرسە سیاسی و ستراتیژییە ئایندەییەكان بڵاوی دەكاتەوە، باس لەوە دەكات هێرشی هێزه ئاسمانی و یه‌كه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مجاره‌ی توركیا له مانگى شه‌شی ئه‌مساڵ (٢٠٢٠) به قۆناخێكی نوێ و جیاوازی شه‌ڕی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ژمێردرێت كه مێژوه‌كه‌ی بۆ زیاتر له ٣٨ ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، لەسایەی پێشكەوتنی توانا سەربازییەكانی توركیاشدا بەتایبەت پیشه‌سازی فرۆكەی بێفرۆكه‌وان (AUV)دا، كاریگەریی زۆری لەسەر گۆڕینی ڕەوت و جۆری شەڕەكە هەیە بەبەراورد بەوانەی ڕابردوو.
رانانە ئایندەییەكە ئەوەش دەخاتەڕوو كە له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٦ وه فرۆكه بێفرۆكه‌وانه‌كانی جۆری (Bayrakter~TB2)ى بۆ یه‌كه‌م جار له‌شه‌ڕی دژ به پەكەكە له ناوچه‌ی هه‌كاری بهكارهێنراوە، ئەمەش كاریگه‌ری زۆرى له‌سه‌ر توانای پەكەكە بۆ گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕ بۆ قوڵایی خاكی توركیا هه‌بوو، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانیش له‌و كاته‌وه تا ئێستا فرۆكه بێفرۆكه‌وانه‌كانی توركیا زیاتر له ٤٠٠ گه‌رێلای كوشتوه.
هەر بەپێی شیكاری سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی، توركیای سه‌رده‌می ئه‌ردۆگان له عه‌قیده‌ی سه‌ربازیدا جیاوازه له هی پێشوتر. عه‌قیده‌ی سه‌ربازی توركیای پێش ئه‌ردۆگان ده‌ستێنه‌وه‌ردانی سه‌ربازی بوو له ده‌ره‌وه‌ی سنووركان، به‌ڵام له ئێستادا ناردنی هێز بۆ سوریا، سۆماڵ، هه‌رێمی كوردستان، لیبیا به‌شێكه له ئامرازه‌كانی داڕشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئه‌نقه‌ره، بۆیه له هاتنه‌ناوه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان دودڵ نه‌بووه.
هەرەوەها رانانەكە ئەوەش دەخاتەڕوو له‌م ماوه‌یه‌دا فرۆكه بێفرۆكه‌وانه‌كانی جۆری TB2 وئهنكای رۆڵی گه‌وره‌یان له شهڕەكانی توركیا له ده‌ره‌وه‌ی سنوور، به تایبه‌ت له عه‌فرین وسهرێكانی وئیدلیب گێڕا، هه‌روه‌ها له هه‌رێمى کوردستان بۆ تیرۆركردنی سه‌ركرده مه‌یدانییه‌كانی په‌كه‌كه و بنكه سه‌بازییه‌كانیان به‌كار هێنرا. له ئێستاشدا چوار فرۆكه‌خانه له كوردستانی توركیا (باتمان، شرنا‌خ، وان، هه‌كاری) كه جۆره‌ها فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی تێدایه بۆ ئۆپه‌ڕاسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كردوه.
لەبارەی هێرشەكانی حوزەیرانی 2020 یشەوە، سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی ئەوە دەخاتەڕوو كە رەنگە مەبەست لێی دروستكردنی ئه‌و پشتێنه ئه‌منییه بێت كه چه‌ندین ساڵه توركیا ویستویه‌تی له سنووره‌كانی هه‌رێمى کوردستان دروستی بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ندێ ناوچه‌ی ڕۆژئاڤاى كوردستان كردویه‌تی. له‌لایه‌كی تره‌وه قه‌باره‌ی هێرشه‌كان وقوڵایی هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌وه یه‌كلاده‌كاته‌وه كه هێرشه‌كه بێ ڕەزامهندی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق نه‌ده‌كرا ئه‌نجام بدرێ، ڕەنگه خاڵى جیاواز‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌وه بێت كه توركیا له ڕوانگه‌ى ستراتیژى فراوانخوازى له ناوچه‌كه كه ئامانجێتى وه‌كو هێزێكى گه‌وره ده‌ركه‌وێت به تایبه‌ت دواى سه‌ركه‌وتنى پلانه‌كانى له هه‌ڵمه‌ته‌كانى له سوریا و لیبیا.
رانانەكە ئەوەش دەخاتەڕوو مه‌یدانی سه‌ره‌كی هێرشه‌كه له سێگۆشه‌ی عێراق-سوریا-توركیاوه ده‌ستپێده‌كات تا سێگۆشه‌ی ئێران-توركیا-عێراق كه زیاتر له ٣٠٠ كیلۆمه‌تری شاخاوییە، له پێشودا به هێڵی برۆكسل ناسراو بوو. ئامانجی سه‌ره‌كی توركیا له‌م هێرشه خاپوركردنی بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌یە، به‌ڵام دوور نیه مانه‌وه و جێگیربوون یه‌كێك له ئامانجه ڕانهگهیهنداوهكان بێت. به‌لانى كه‌مه‌وه له ئێستادا له ئامانجه سه‌ربازییه‌كه‌دا توانیویه‌تى شه‌ڕى په‌كه‌كه له ناوخۆى توركیا دوور بخاته‌وه.
لە بەشێكیتری رانانەكەدا باس لەوە كراوە: بەهۆی بێتوانایی حكومه‌تی هه‌رێمى کوردستان له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی توركیا‌و ڕێگه‌گرتن له په‌كه‌كه بۆ هێرش كردنه سه‌ر توركیا ڕەنگه یه‌كێك له بژاره‌كان بڵاوپێكردنی هێزی عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی بێت بۆ پاراستنی سنووره‌كانی هه‌رێم له شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا. ئه‌م سیناریۆیه هه‌رچه‌نده له رۆژئاوای كودستان و ئیدلیب به نیوه‌ناچڵی وبه شه‌ڕ جێبه‌جێ ده‌كرێت، بەڵام هیچ گەرەنتییەك نییە ئەمە ئارامی و ئاسایش بگەرێنێتەوە.
لەكۆتاییشدا رانانەكە بەدووری نازانێت وڵاتانی دراوسێ بۆ لاوازكردنی ڕۆڵی ئیقلیمی هه‌رێم قایل بن به‌وه‌ی رۆڵی زیاتر بدرێت به له‌شكری فیدڕاڵی عێراق له هه‌ر ته‌رتیباتێكی ئاینده‌یی بۆ پاراستنی سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
سەنتەری لێکۆڵینەوەى ئایندەیی، سەنتەرێكی توێژینەوەی زانستی ناحكومییە دامەزراوە بۆ سوودی گشتی، مۆڵەتى کارکردنى پێدراوە لە لایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان – عێراق و بارەگاكەی لە سلێمانییە، جگە لە گۆڤارێكی زانستی بەناوی "الدراسات الأمنیه" دوو مانگ جارێكیش گۆڤارێك بەناوی "ئایندەناسی" دەردەكات كە تایبەتە بە پرسە سیاسی و ئایندەییەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و كاریگەرییە نێودەوڵەتییەكان.
سەنتەرەكە پاڵپشتی دەكات لە پرۆسه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى وهاندانی پسپۆر ولێكۆڵهران بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه وبه‌دواداچون بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی بایه‌خدارن بۆ پسپۆڕییه‌كانى ئاینهدهزانى ستراتیژى وسیاسه‌تى گشتى ودهرهكییەوە.