چافی: ئامانجی سەرەكی من راهێنەرایەتی بەرشەلۆنە

وەرزش

29/07/2020‌ 193 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چافی هێرناندزی ئیسپانی‌و راهێنەری سەدی قەتەری ئامانجی داهاتووی خۆی لەكاری راهێنەری ئاشكراكرد.

چافی هێرناندز لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە ئامانجی داهاتووی ئەوەیە ببێتە راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

چافی پێشتر یاریزانی بەرشەلۆنە بووە لەنێوان ساڵەكانی 1998 بۆ 2015 و باسی لەوەش كردووە، كە بەرشەلۆنە بەماڵی خۆی دەزانێت، بۆیە دەیەوێت بگەڕێتەوە یانەكەی خۆی.

باسی لەوەش كرد، ئێستا راهێنەری سەدی قەتەرییەو دەیەوێت لەوێوە گەشە بەتواناكانی خۆی بدات‌و بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە.

پێشتر یانەی بەرشەلۆنە هەوڵیدا گرێبەست لەگەڵ چافی ئەنجامبدات‌و ئێستاش دەنگۆ هەیە یانە كەتەلۆنییەكە دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ ئەنجامبدات.

هـ ـ ح