بێلی نامەیەك ئاراستەی رۆناڵد دەكات

وەرزش

30/07/2020‌ 578 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەوهەرە رەشەكەی تۆپی پێی بەرازیل بێلی نامەیەكی ئاراستەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس كرد.

بێلی بەهۆی بردنەوەی نازناوی خولی ئیتالی لەلایەن یانەی یۆڤانتۆسەوە ئەو نامەیەی ئاراستەی رۆناڵدۆ كردووەو تێدا وەسفی یاریزانە پرتوگالییەكەی كردووە.

بێلی لەتۆڕی كۆمەلایەتی "ئینستگرام" نامەكەی بڵاوكردووەتەوەو تێدا نووسیویەتی: كریستیانۆ نموونەیەكی باشی وەرزشكاری سەردەمەو لەهەموو روویەكەوە سەركەوتووە.

هەروەها نووسیویەتی: بەهۆی نمایش‌و تواناكانەوە رۆناڵدۆ سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا راكێشاوەو توانیویەتی هاندەرێكی زۆر بۆ خۆی كۆبكاتەوە.

بێلی ئێستا تەمەنی 79 ساڵەو باری تەندروستی باش نییە، كە بەردەوام لەدەركەوتنەكانی سەرسامی خۆی بەتواناكانی رۆناڵدۆ راگەیاندووە.

هـ ـ ح