تایبەتمەندییەكانی نوێترین ڤێرژنی وێبگەڕی Edge

هەمەڕەنگ

30/07/2020‌ 482 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاش ئەوەی ویندۆز نوێترین ڤێرژنی ڕاگەیاند، مایكرۆسۆفت چەند تایبەتمەندییەكی نوێی بۆ وێبگەڕی Edge  ڕاگەیاند، بۆ ئەوەی بەكارهێنەری زۆرتر بۆ خۆی ڕابكێشێت.

وێبگەڕی Edge بە یارمەتی چەندین تایبەتمەندی و ئاسانكاری، بووە بە یەكێك لە كرداری ترین وێبگەڕەكان و بەكارهێنەرێكی زۆری لە دەوری خۆی كۆكردووەتەوە، 

وێبگەڕەكە چەند گۆڕانكارییەكی لەشێوازی بەكارهێنانیدا كردووە، تایبەتمەندی Multiple Tasks ی بۆ وێبگەڕەكە زیادكردووە، چەندین ئایكۆنی ئامادەی بۆ وێبگەڕەكە داناوە بۆ ئەوەی بەكارهێنانی ئاسانتر ببێت.

یەكێكی تر لەتایبەتمەندییەكان ئەوەیە، بەكارهێنەر دەتوانێت لەڕێگەی دوگمەكانی سەر كیبۆردی كۆمپیوتەرەكەیەوە كردارەكانی جێبەجێبكات، كە وا دەكات گەڕانەكانی بەكارهێنەر خێراتر ببێت.

یەكێكی تر لەو تایبەتمەندییە، بەكارهێنانی ئیمێڵە ئەلیكترۆنییەكانە، كە ئەگەر بەكارهێنەر زیاد لە ئیمێڵێكی لەكۆمپیوتەرەكەی داخل كردبێت، وێبگەڕەكە پرسی پێدەكات بەكام لەو ئیمێڵانە بچێتە ناو ماڵپەڕەكانەوە.

هەروەها تایبەتمەندی Quiet notification requests بۆ وێبگەڕەكە زیادكراوە، كە وادەكات وێبگەڕەكە زۆرتر چێژبەخش و كرداری بێت و ڕیكلامە بێزاركەر و ناپارێزراوەكان نەیاتە سەر وێبگەڕەكە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ