شارپرێس:
رۆژنامەی "كۆرییری دیلا سیرا"ی ئیتالی بڵاویكردەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە هەڕەشەی تۆماركردنی سكاڵای لەئیدارەی یانەی ئەنتەرمیلان كردووە.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، بەهۆی بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بە بەرگری ئەنتەرمیلان، یانە كەتەلۆنییەكە هەڕەشەی تۆماركردنی سكاڵای كردووە.
پێشتر لەسەر كەناڵی PP Sports، وێنەیەكی میسی بڵاوكرایەوە، كە وێنەی ئەو یاریزانە بە بەرگی یانەی ئەنتەرمیلانەوە بووەو ئەوەش ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەی نیگەران كردووە.
ماوەیەكە دەنگۆ هەیە، كە یانەی ئەنتەرمیلان دەیەوێـت لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ میسی واژوو بكاتو بیكاتە یاریزانی خۆی.
هـ ـ ح