توێژینەوەیەكی نوێ‌ شەش جۆری جیاوازی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرادەكات

تەندروستی

31/07/2020‌ 421 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانا بەریتانییەكان شەش جۆری ڤایرۆسی كۆرۆنایان دیاری كردووە، كە هەركام لەو جۆرانە بە نیشانەی جیاواز دەناسرێنەوە ونیشانەكان یارمەتیدەری پزیشكەكان دەبن بۆ چارەسەركردن.

توێژینەوەكە لەلایەن Kings College لە لەندەن لەشێوەی ڕاپرسی لەسەر 1600 نەخۆش، لە مانگی سێ و چواری ئەمساڵ ئەنجامدراوە، دەركەوت شەش جۆری جیاواز نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە، ئەوانیش:

هاوشێوەی هەڵامەتە بەبێ بوونی تا: سەرئێشە، لەدەستدانی هەستی بۆنكردن، ئازاری ماسولكەكان، كۆكە، هەوكردنی قوڕگ و ئازاری سنگ.

هاوشێوەی هەڵامەتە لەگەڵ بوونی تای بەرز: سەرئێشە، لەدەستدانی هەستی بۆنكردن، لەدەستدانی هەستی تامكردن، سكچوون، هەوكردنی قوڕگ، دەنگنووساوی، تا و نەمانی حەزی خواردن.

نیشانە لە كۆئەندامی هەرس، سەرئێشە، لەدەستدانی هەستی بۆنكردن، نەمانی حەزی خواردن، هەوكردنی قوڕگ، ئازاری سنگ و نەبوونی كۆكە.

پلەی یەكەم ڕێژەیەكی زۆری شەكەتی: سەرئێشە، لەدەستدانی هەستی بۆنكردن، كۆكە، تای بەرز، دەنگ نوساوی، ئازاری سنگ و شەكەتی.

پلەی دووەم ڕێژەیەكی زۆری شپرزەیی: سەرئێشە، لەدەستدانی هەستی بۆنكردن، كۆكە، تای بەرز، دەنگ نوساوی، ئازاری سنگ، ماندووبوون، ئازاری ماسولكەكان و شپرزەیی.

پلەی سێیەم، ڕێژەیەكی زۆر ئازار لە سك و كۆئەندامی هەناسە، سەرئێشە، لەدەستدانی هەستی بۆنكردن، كۆكە، تای بەرز، دەنگ نوساوی، ئازاری سنگ، ماندووبوون، ئازاری ماسولكەكان، قورسی لە هەناسەدان، سكچوون و دروستبوونی ئازار لە سك.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ