شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە ستایشی ڕۆیشتنی دوایین سەربازی ئەمریكای لە عێراق كرد و بە "رۆژێكی گەورە بۆ ئەمریكا" ناوی برد. دووپاتیشی كردەوە كە ئەمریكا لەژێر سەركردایەتی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیراندا عێراق بەجێدەهێڵێت.
ترەمپ ڕایگەیاند، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا دوای ماوەیەكی زۆر لە بڕیارێكی زۆر خراپ هات كە ئەمریكای گەیاندە ئەم گێژاوە و بەم نزیكانە دەبێتە شتێكی ڕابردوو.
ترەمپ ستایشی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كرد و وتی "زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كەسێكی ناوازەیە و هیوادارم بتوانێت كارێكی زۆر باش بكات".
ترەمپ ئەم ڕۆژەی بە "سەركەوتن بۆ ئەمریكا و سەركەوتنێك بۆ عێراق و سەركەوتنێكی یەكلاكەرەوە بەسەر داعش" دادەنێت، كە بە وتەی خۆی بەتەواوی ڕێكخراوەكە لەناوچووە لەلایەن ئیدارەی ترەمپ لە یەكەم خولدا، لەگەڵ لایەنە زۆر خراپ و مەترسیدارەكانی دیكەدا.
ترامپ كشانەوەی لە عێراق بەراورد كرد بەو ڕووداوانەی لە ئەفغانستان ڕوویاندا و ڕایگەیاند، بڕێكی زۆر كەرەستەی سەربازی و سەرچاوەی دیكە بەجێماوە، هاوكات 13 سەربازی ئەمریكی كوژراون و ژمارەیەكی زۆریش بە سەختی برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆشتنی ڕێكوپێكی هێز و كەرەستەی هاوپەیمانان لە بنكەی ئاسمانی هەولێرەوە كۆتایی سەركێشییەكی پڕ خەرجی بوو.
ترەمپ وتیشی: ئەركێكی ڕوونم دیاریكرد، ئامڕازەكانم بە فەرماندەكانمان دا بۆ بەدیهێنانی، و ڕەتمكردەوە ئامادەبوونێكی كاتی ببێتە ئەركێكی هەمیشەیی.
