هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دواى كشانه‌وه‌ى له‌عێراق هۆشداریده‌دات

عیراق

41 خولەک پێش ئێستا‌ 2431 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لەعێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە کە لەسایەی کشانەوەی هێزەکانیان لەوڵاتدا، چیتر هیچ هۆکارو پاساوێک بۆ مانەوەی گروپه‌ چەکدارەکان لەئارادانییە.


هاوپەیمانان لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "ئەرکەکانمان بەکۆتایی گەیشت‌و دوایین قۆناغی کشانەوەش لەهەولێر ئەنجامدراوه‌".

جەختیشیکردەوە، "په‌یوەندیی نێوان سوپاکانی هاوپەیمانان دەچێتە قۆناغێکی دیكه‌ى هاوکارییەوە".

هاوکات وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن"، بەیانی ئەمڕۆ بەفەرمی کۆتاییهاتنی پرۆسەی "پۆڵایین" (العزم الصلب)ی لەلایەن ویلایەتەیەکگرتوەکان‌و هاوبەشەکانی لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێراقدا ڕاگەیاند.

لەلایەکی دیکەوە، عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران‌و هاوكات فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق، سەرپەرشتی ئاهەنگێکی فەرمیکرد بەبۆنەی ڕۆژی سەروەریی‌و کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لەعێراق‌و تێیدا جەختیکردەوە، "هیچ چەکێک لەدەرەوەی سایەی یاساو هیچ هێزێک لەدەرەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەتدا نابێت، به‌گوێره‌ى ئەوەی دەستور بڕیاری لەسەرداوەو مەرجەعیەتیش داوای ئه‌وه‌ دەکات‌و گەلەکەشمان هه‌ر ئه‌وه‌ى دەیەوێت".