پلانێكی حیزبوڵا لەسوریا پوچەڵكرایەوە

جیهان

55 خولەک پێش ئێستا‌ 169 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

دەسەڵاتدارانی سوریا ڕۆژی سێشەممە دەستگیركردنی شانەیەكی حیزبوڵایان لە دەرعا ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا)، "بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری گشتی بە هاوكاری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، پلانێكی تێكدەرانەی حیزبوڵای لوبنانیان لە حەوزی یەرموك لە دەرعا پووچەڵكردەوە لە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی پێشوەختەدا".

بەگوێرەی ئاژانسەكە، ئەم شانەی حیزبوڵا پلانی تێكدەرانەیان لەناوچەكەدا هەبووە.