شارپرێس:
وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی ڕووداوەكەی پردێ ڕایگەیاند، " ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەوردیی و نیگەرانییەكی قوڵەوە چاودێریی ئەو رووداوە نەخوازراوەی شاری كەركوكی خۆشەویست دەكەین، كە بەداخەوە دوو گەنجی كورد لەپردێ تێیدا شەهید بوون".
كاروان گەزنەیی وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت " لای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كەركوك شاری پێكەوە ژیانی ئاشتییانەی پێكهاتەكانە و لە رابردووشدا، لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر رۆڵی پێشەنگ و كاریگەریی هەبووە، بە پشتیوانی هێزەكانی هاوپەیمانان و هەماهەنگی تەواوی هێزە عێراقییەكان، ئێستاش ئامادەیی تەواوەتیمان هەیە لە بەرگریكردن لەكەركوك و تەواوی خاكی عێراق، بەڵام نابێت تیرۆر و خەڵكی سڤیل تێكەڵ بكرێن".
كاروان گەزنەیی دەشڵێت "داوا لە عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەین، كە لیژنەی پێكهێندراو لە ڕووداوەكە ڕابسپێرێت، لێكۆڵینەوەی زۆر جددی لە ڕووداوەكە بكرێت و كەمتەرخەمان ڕووبەڕووی سزای یاسایی بكرێنەوە".