عێراقچی وەڵامی ئەمریکای لەبارەی پلانی حەوت ڕۆژە وەرگرتەوەو لەتاران گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن

جیهان

35 خولەک پێش ئێستا‌ 2651 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەکاتێکدا هێشتا هیوای گەیشتن بەپێشکەوتنێکی نزیک لەگفتوگۆکانی ئەمریکاو ئێران کەمە، بەرپرسێکی ئاگادار لەگفتوگۆکان ڕایگەیاند، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران‌و تیمەکەی، شەوی سێشەممە لەدەوحە لەگەڵ نێوەندگیرە قەتەرییەکان کۆبونەتەوە.


به‌گوێره‌ى زانیارییەکان، عێراقچی وەڵامی ئەمریکای لەبارەی پێشنیازی «پلانی حەوت ڕۆژە» وەرگرتوەو بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە لەتاران لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.

بەرپرسەکە وتویەتی، سەرەکیترین ناکۆکیی نێوان هه‌ردولایەن پەیوەندیی بەڕیزبەندی هەنگاوەکانە، نەک بەبنەماکانی پلانی حەوت ڕۆژەی ئێران بۆ کردنەوەی گەروی هورمز.

به‌گوێره‌ى هەمان سەرچاوە، بەڵگەنامەکە پلانی حەوت ڕۆژە بۆ دروستکردنی متمانەو گەڕانەوە بۆ نوسخەیەکی بەهێزکراوی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان واشنتۆن‌و تاران لەخۆدەگرێت.

ئەم پێشنیازە حه‌وت ڕۆژییە ئامانجی دروستکردنی متمانەیە لەنێوان هەردولادا، بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ وەشانی نوێکراوەی ئەو لێکتێگەیشتنەی کە لەمانگی حوزەیرانی ڕابردوو واژۆکرابوو، ئەگەر هەردولا لەسەر ڕیزبەندیی هەنگاوەکان ڕێکبکەون، ئەمە دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەناوچەکەدا.

چاودێرانیش پێیانوایە، سەرکەوتنی ئەم گفتوگۆیانە بەندە بەوەی کە ئایا هەردولا دەتوانن لەسەرئەوە ڕێکبکەون کێ یەکەم هەنگاوی کردەیی دەنێت‌و چۆن گەرەنتییەکانی جێبەجێکردن لەلایەن نێوەندگیەرەکانەوە پشتڕاستدەکرێنەوە.