كەمپی ئازادی لە كۆیە بۆردومان كرا

کوردستان

49 خولەک پێش ئێستا‌ 198 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، كاتژمێر (٢٠:٢٢) خولەكی شەوی چوارشەممە ٢٠٢٦/٩/٣٠ بەدرۆنێك هێرشكرایە سەر كەمپی ئازادی  لەكۆیە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاندووە، لەدەرئەنجامی هێرشەكەدا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

كەمپی ئازادی لە كۆیە كە تایبەت بە حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانە بەردەوام لەلایەن ئێران و گروپە چەكدارەكانەوە دەكرێتە ئامانجی هێرشی و درۆنی و موشەكی.