ناسا بەمەبەستی گەران بەدوای ژیان گالیسكەی "پریسێرڤانس"ی رەوانەی مەریخ كرد

هەمەڕەنگ

01/08/2020‌ 385 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمەریكی (ناسا)، گالیسكەی "پریسێرڤانس"ی لەڕێگای موشەكی "ئەتڵەس-٥"ەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان كردووە، مەبەستیش لەرەوانەكردنی بۆ سەر هەسارەی مەریخ، گەران بەدوای نیشانەكانی ژیان لەسەر ئەو هەسارە سوورە.

موشەكی "ئەتڵەس-٥"، كە خاوەندارییەكەی بۆ  كۆمپانیای "یونایتد سپەیس ئەلیانس" دەگەڕێتەوە،  كاتژمێر ٠٧:٥٠ خولەك بەكاتی رۆژهەڵاتی ئەمەریكا لەویلایەتی كالیفۆڕنیاوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرا.

وابریارە  گالیسكەكە  لە ١٨ی شوباتی ساڵی داهاتوو بگاتە خولگەی مەریخ، گالیسكەكەش بە حەوت ئامێری زانستی تەیار كراوە، لەناویدا هێلیكۆپتەرێكی درۆن بۆ ئەوەی بۆیەكەمجار بەسەر رووی مەریخدا بفڕێت .

ئەركە سەرەكییەكەی گالیسكەی گەڕان‌و پشكنینی "پریسێرڤانس" بریتی دەبێت لە گەڕان بەدوای سەرچاوە و شوێنەواری ژیان (كۆن و ئێستا) لەسەر هەسارەی سوور.

هەرچی گالیسكە رۆبۆتییەكەیە، كارەكەی بریتی دەبێت لە كۆكردنەوەی گڵ و خۆڵی مەریخ و هەڵگرتنی لەناوخۆیدا، تا لەساڵی ٢٠٣٢ جارێكی تر ناسا بیگێڕێتەوە بۆ سەر زەوی.


وەرگێڕان: ئاكۆ ئاڵی