دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل بۆ ماوەی یەك ھەفتە دادەخرێت

کوردستان

04/08/2020‌ 1599 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل بۆ ماوەی یەك ھەفتە بەرووی گەشتیاران دادەخرێت.

بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ داخستنی دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل بۆ ماوەی یەك ھەفتە بەرووی گەشتیاران لەكاتێكدایە، رۆژی دوو شەممە ئاگرێك لەدەروازەكە كەوتەوە.

ئێستا ئەو بڕیارەی داخستن‌و ئاگركەوتنە لەدەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل گومانی دروست كردووە، بەو پێیەی چەند هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەكە بۆ ژێر كۆنتڕۆڵی حكومەتی عێراق بگەڕێتەوە.

گومانەكان بەو ئاراستەیەن، كە ئەو ئاگركەوتنەوەیە بەمەبەست بووەو بۆ ئەوەش كراوە بەڵگەنامەكانی ناو دەروازەكە بفەوتێنرێت، بۆ ئەوەی ئەو بەڵگانە نەكەوێتە دەست حكومەتی عێراق.

تائێستاش نە لایەن حكومەتی هەرێمەوە، نە لەلایەن ئیدارەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل سەر ئاگركەوتنەكەو ئەو گومانانەی لەو بارەوە هەیە هیچ روونكردنەوەیەك نەدراوە.

هـ ـ ح