شێركۆ جەودەت: ڕێككەوتنێك لەسەر چارەسەركردنی كێشەی موچەخۆرانی هەرێم لەنێوان بەغداو هەولێر واژوودەكرێت

کوردستان

08/08/2020‌ 1083 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەڵێت: لە ئێستادا پێشبینیەك هەیە كە هەواڵێكی دڵخۆشكەرەو لەم ڕۆژانەدا ڕێككەوتنێك لەسەر چارەسەركردنی كێشەی موچەخۆرانی هەرێم لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا واژوو دەكرێت.

شێركۆ جەودەت بۆ میدیای حیزبەكەی دەشڵێت: بەپێی زانیارییەكان حكومەتی بەغدا بڕێك پارە بۆ موچە دەنێرێت و حكومەتی هەرێمیش لە داهاتی ناوخۆ پارە ئامادە دەكات و بەو شێوەیە موچەی مانگی سێی پێدابەش دەكرێت.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەش كرد، كە تا ئێستا ڕوون نییە، كە موچەی تەواوەتی دابەش دەكرێت، یاخود بە لێبڕینەوە دەبێت و پێشبینی ئەوەش دەكرێت مانگانە موچە لەكاتی خۆیدا دابەش بكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە چەند مانگێكە بەرپرسانی هەرێم‌و عێراق گفتوگۆ دەكەن، بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو كێشانە بكەن، كە لەبارەی نەوت‌و بودجە لەنێوان هەردوولا هەیە.

هـ ـ ح