عێراق دەستگیركردنی چەند چەكدارێكی داعشی راگەیاند

جیهان

08/08/2020‌ 347 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، شەش چەكداری داعشیان لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین باكووری عێراق دەستگیركردووە.

بەرێوەبەرایەتییەكە لەراگەیەنراوێك راشیگەیاند، هێزەكانیان پشت بەستن بە زانیارییەكانی هەواڵگری و لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا، شەش چەكداری داعشیان لە ژمارەیەك ناوچەی سنووری پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیركردووە.

هەروەها رایگەیاندووە، ئەو دەستگیركراوانە، پێشتر لە سنووری پارێزگای كەركوكەوە بەرەو ناوچەكانی سنووری پارێزگای سەڵاحەددین هەڵاتبوون.

ئەوەشی ئاشكرایكردووە، دەستگیركراوەكان دانیان بەوەداناوە، كە بەشدارییان لە چەندین كردەی تیرۆریستی دژبە هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتییان لە ناوچەكانی پارێزگای سەڵاحەددین، كردووە.

هـ ـ ح