عێراق كار بۆ كردنەوەی دەروازەی عەرعەر لەگەڵ سعودییە دەكات

ئابوری

11/08/2020‌ 521 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق ئامادەكاری بۆ ئەوە دەكات، كە دەروازەی سنووری عەرعەر لەگەڵ سعودییە بكاتەوە.

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق، لەراگەیەنراوێك ئاشكرایكردووە، كە رێكارەكان بەرەو كۆتایی دەچن، بۆ ئەوەی دەروازەی عەرعەر لەگەڵ سعودییە بكەنەوە.

دەستەكە ئاشكراشیكردووە، تەواوی كارمەندانی ئیدارەی‌و گومرگی كارەكانیان تەواو كردووەو تەنیا ماوەتەوە بڕیاری ئەوە بدرێت دەروازەكە لەگەڵ سعودییە بكرێتەوە.

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق ماوەیەكی دەستی بەچەند هەوڵێك كردووە، بۆ ئەوەی دەروازەی سنووری عەرعەر لەگەڵ سعودییە بكاتەوە، بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێ,ان هەردوولا زیاد بكات.

هـ ـ ح