فرۆكە"F-35" كانی ئیسرائیل پێشكەوتووترین جۆری ئەو فرۆكەیەن لەجیهاندا

لە میدیاکانەوە

05/09/2020‌ 1000 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بەپێی راپۆرتێكی گۆڤاری The National Interest ی ئەمەریكی، ڤێرژنە ئیسرائیلییەكەی فرۆكەی "ئێف-٣٥ ئەی" ی ئەمەریكی، مەترسیدارترین جۆری فرۆكەیە ، بەشێوەیەك تەنانەت زاڵێتی تەكنیكی بەسەر هەموو ئەو وڵاتانەشدا هەیە كە خاوەنی ئەو فرۆكەیەن . 

هەر بەپێی راپۆرتی گۆڤارەكە، نهێنی پێشكەوتوویی فرۆكە ئیسرائیلییەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لەكاتی درووستكردنیدا هێزی ئاسمانی ئیسرائیلی تایبەتمەندی جیاوازی پێدراوە بەوەی بتوانێت تەكنەلۆژیای سەربازی ئیسرائیلی تێدا بەكاربهێنێت وەك سیستەمی لێخوڕینی C4I و هۆو هۆكارە تەكنیكییەكانی تر كە ڕێگەی پێدەدات لەكاتی جەنگدا داتا جەنگییەكان لەگەڵ سەرجەم فرۆكەكانی تری سەر بە هێزی ئاسمانی ئیسرائیلی بەش بكات ، كە ئەو تایبەتمەندییە فرۆكەكانی تر هەمان جۆر نیانە.

بەشێكی تر لەو زێدەمافی و تایبەتمەندیانەی ئەمەریكییەكان لەدرووستكردنی فرۆكەكەدا بەئیسرائیلیانداوە ئەوەیەكە دەتوانرێت فڕۆكەكە بەو چەك و مووشەكانە پڕچەك بكرێت كە ئیسرائیل خۆی پەرەیپێداون و لەگەڵ ژینگەی پرۆسەكانی دەوروبەری ئیسرائیل دەگونجێت .  

لەدیارترین ئەو چەكە ئیسرائیلیانەی فرۆكەكە هەڵیاندەگرێت ، بۆمبی ئاڕستەكراو و مووشەكی "باقون ٥" ی ئاسمان بە ئاسمان . 

جگە لەوەی ئیسرائیل هەوڵ دەدات دوو تانكی تری سووتەمەنی بۆ فرۆكەكە زیاد بكات كە مەودای فڕینی فڕۆكەكە بەڕێژەی لەسەدا ٣٠ زیاد دەكات . 

ئیسرائیل بەردەوام هەوڵ دەدات ژمارەی فرۆكە شەبەحییەكانی زیاد بكات ، لەسەرەتای مانگی ئابیشدا چوار دانەی تر لە فرۆكەی "ئێف-٣٥"ی لە ئەمەریكاوە وەرگرت ،  بەوەش ژمارەی ئەو جۆرە فرۆكانەی گەیشتە ٢٧ فرۆكە ، كە لەبەپێی ئەو گرێبەستە سەربازییەی لەگەڵ ئەمەریكا واژۆی كردووە دەبێت ئیسرائیل ببێتە خاوەنی ٥٠ فرۆكەی ئێف-٣٥ . 

وەرگێران: ئاكۆ ئاڵی 

بەپەلە