زانیاری لەبارەی دۆخی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسلێمانی

کوردستان

09/09/2020‌ 3090 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەقسەی بەرپرسانی تەندورستی سلێمانی لەئێستادا دۆخی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەشارەكە جێگیرە، بەڵام ژمارەی مردن بەڤایرۆسەكە زیادیكردووە.

دكتۆر هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سەبارەت بە دۆخی كۆرۆنا لەشارەكەدا، دەڵێت: ئێمە لەسەر هێڵێكی ئاسۆیی ڕێكداین، كە دەتوانم بڵێم بارودۆخەكە جێگیرە بەڵام سەقامگیر نییە، بەڵام ڕێژەی مردن بەكۆرۆنا زیادیكردووە.

هێرش سەید سەلیم دەشڵێت: ئێمە بەدواداچوون بۆ هۆكارەكەی دەكەین ئایا خۆی بەڕێكەوت دەركەوتووە، كە ژمارەكان لەڕۆژێكدا دوو هێندە زیادی كردبێت، یاخود هۆكاریتر هەیە؟ بەڵام دۆخی نەخۆشخانەكان نزیكەی 380 قەرەوێڵەی نەخۆشی كۆرۆنا ئەوەی، كە ئێستا هەمانە لە 180 تێنەپەڕیووە، كە پڕبووەتەوە واتەی نیوەی لە نیوەی نەخۆشخانەكانمان پڕن. 

سەبارەت بەئاساییكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران-یش د. هێرش بۆ دەنگی ئەمریكا دەڵێت: ئەم بڕیارەی كە دەركراوە بۆ بارودۆخی ئێستا شتێكی "عەمەلی نییە، مەنتقیش نییە، بەم هەموو بارودۆخە سەختەی كەتەندروستی تێدایە بە سواڵ و سەدەقە پزیشك و كارمەندمان هێناوەتەوە سەر دەوام كردن ئەگینا ماوەی پێشوو هەموویان لە مانگرتندا بوون، دەكرێت دەوام بەشێوەی نۆرە بێت، بەشێوەیەك بێت كە ئیش و كاری هاوڵاتیانیش بڕوات پەكنەكەوێت، بەڵام لە هەمانكاتدا هۆكاری خۆپارێزی بگیرێتەبەر، ئەوەش پێویستی بەوە دەبێت كە حكومەت دەبێت پابەندبێت بەدابینكردنی هەموو ئەو پێداویستیە خۆپارێزیییانە ئینجا دەتوانێت دەوامەكان بەو شێوەیە لێبكاتەوە.

ماوەی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا، فەرمانبەران هەموو رۆژەكانی هەفتە دەوام بكەن‌و دەوامیش لەسەعات هەشتی بەیانی بۆ سێی نیوەڕۆ دەبێت، كە ئەوە كاردانەوەی دروست كرد.

هـ ـ ح

بەپەلە