شارپرێس:
هەڵگرتن و بەکار هێنانی چەک لەلایەن هاوڵاتیانەوە و ئەو مەترسیانەی لێی دەکەوێتەوە بابەتی دۆسیەی ئەمجارەمانە:
لە وڵاتانی پێشکەوتودا چەک و سەرجەم کەرەستە سەربازییەکان لە دەستی دەوڵەت و دامەزراوە فەرمیەکانی دەوڵەتدان، بەڵام ئەوەی لە هەرێم دەبینریت تەواو پێچەوانەیەو هەرکەس ئارەزو بکات دەتوانێت هەر جۆرە چەکێک هەڵبگرێت بە مەرجێک کەسێکی پلەدار و حزبی پشتیوانیی بکات.
ساڵانێکی زۆرە نوسەر و ڕۆژنامەنوسان، چالاکانی مەدەنی و هەندێک کاتیش پەرلەمانتاران داوا دەکەن چەک لەدەستی هاوڵاتیاندا نەمێنێت و کەسانی بەدەر لە دامودەزگا فەرمییەکانی دەوڵەت نەتوانن چەک هەڵبگرن و لەورێگەیەوە ببنە مەترسی بۆسەر ژیان و ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان، له‌به‌رامبه‌ردا له‌بری رێگڕیكردن و قه‌ده‌غه‌كردن، بازاڕەکانی چه‌كفرۆشان و چه‌كی بێ مۆڵه‌ت جمه‌یان دێت لە کریار و فرۆشیار و حکومەتیش لە دورەوە سەیردەکات.
ئێستا له‌هه‌مووكات زیاتر بازاڕی چه‌ك گه‌رمه له‌شاره گه‌وره‌كانه‌وه بۆ قه‌زاو ناحیه و گونده‌كان، له سنوری هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمدا كڕین و فرۆشتنی چه‌ك به‌به‌رچاوی پۆلیس و ئاسایش و دادگاوه ئه‌نجام ئه‌درێ و لە ساڵانی ڕابردوشدا زانیاری ئەوە بڵاو کرایەوە کە ئەو چەکانەی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ شەری دژی داعش دابویانە پێشمەرگە لە بازارەکاندا لەلایەن بەرپرسان و پاسەوانی بەرپرسانەوە مامەڵەی پێوەکرا.
دیاردەیەکی تر کە بوەتە جێی مەترسی بۆسەر ژیانی هاوڵاتیان ئەو چەکانەن کە هی دەوڵەتن و لە دوای دەوامی فەرمییەوە و دور لە ئەرکی سەربازی بەدەست کارمەند و سەرباز و پێشمەرگەو پۆلیسەوە دەبینرێت و زۆر جار لە نێو خانەوادە و بنەماڵە کۆمەڵگەدا بوەتە هۆی کەوتنەوەی روداوی کوشتن و ترس و تۆقاندن.
ڕۆژانه بە چه‌ندین شێوازی جۆراوجۆر چه‌ك به‌بێ هیچ سانسورو بێ هیچ گرێبه‌ستێك لە لایەن دەستەو تاقمی بەرپرسانەوە دەخرێنە نێو کۆمەڵگەو بازارەکانەوە،ئه‌م دیاره‌ده‌یه كه‌ده‌كرێت به كۆمه‌ڵگای چه‌ك به‌ده‌ست گوزارشتی لێبكرێت، دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئاكامه خراپ و مه‌ترسیداره‌كانی ده‌ركه‌ون.
دیمەنەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوی دەربەندی ڕانیەو کوژرانی چەند کەسیک لە قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و سۆران و هەولێر ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن كه فرۆشتن و ساغكردنه‌وه‌ی چه‌ك كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و چ هه‌ڵدێرێک ده‌بات.
له‌كوێی دنیا دا هه‌یه حكومه‌ت بینه‌رو سه‌یركه‌ری میله‌ته‌كه‌ی بێت كه هێواش هێواش تاك به‌تاكی ده‌بنه چه‌ك به‌ده‌ست و چه‌كدار، له‌ئێستادا ئه‌و چه‌كه بێ مۆڵه‌تانه‌ی به‌ده‌ست خه‌ڵكەوە‌یه كه‌متر نیه له‌و چه‌كانه‌ی كه‌به‌ده‌ست به‌شێك له‌هێزه نیزامیه‌كانه‌وه‌یه‌وه و کەمیش نین ئەو چەکانەی کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە مۆڵەتیان پێدراوەو زۆربەی مۆڵەتەکانیش بێ هۆکارن یان هۆکاری شەخسییان لە پشتەوەیە.
ئه‌وه‌ی وایكردووه ئه‌م دیارده‌یه تائێستا شاراوه بێت به‌درێژای سی ساڵی ڕابردوو حكومه‌ت كه‌مترین كارێك كه كردبێتی گه‌ڕان بووه به‌دوای چه‌كی بێ مۆڵه‌تدا، له‌كاتێكدا ده‌بووحكومه‌ت و لایه‌نە په‌یوه‌ندیداره‌كان بەردەوام گه‌ڕان و پشكنین، به‌مه‌بەستی دۆزینه‌وه‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌وڕێكاره یاساییانه‌ش توند بكه‌نه‌وه كه‌ڕێگه به‌چه‌ك هه‌ڵگرتن ده‌دات و ئه‌و بازاڕانه‌ش نەهێڵن كه خه‌ریكی ساغكردنه‌وه و به‌بازاڕكردنی چه‌كن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م كارانه نه‌كرێت ئه‌وه به‌ڕای به‌شێك له چاوێران و ڕۆژنامه‌نوسان هه‌رێمی كوردستان سه‌رباری كۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی تری ئێستا له‌به‌رده‌م مه‌ترسیه‌كی تردایه كه په‌لده‌كێشێ بۆ به‌چەكداركردنی تاك و كۆی كۆمه‌ڵگا و سه‌رئه‌نجام وك چۆن له‌ڕابردوودا چه‌ك له كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا هۆکاری یەکلا کردنەوەی کێشەکان بوە داهاتوش هەمان چارەنەسی دەبێت.
مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک و بازاڕی مەمەڵەی چەک ئه‌گه‌ر به‌یاساو دادگا‌و داواكاری گشتی ڕێكنه‌خرێت و سنورێك بۆئه‌م دیارده‌یه دانه‌نێن ئه‌وا هه‌م ژیانی مه‌ده‌نی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌م ئه‌و پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ش كه‌داگاگان ده‌بێت یه‌كلایی بكەنەوه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسی و، هه‌ژمونی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت باڵده‌كێشێ به‌سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگای كوردیدا.