کارمەندانى هەواڵگرى سەربازى.. خۆبادانى ترامپ بە چەکە ئەتۆمیەکانى ئەمریکاوە روون دەکەنەوە

جیهان

13/09/2020‌ 972 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فیکتۆر پارانیتس، راپۆرتێکى لە گۆڤارى " کومسومولسکایا پراڤدا" بڵاوکردۆتەوە و خوازیارە باوەڕ بە قسەکانى ترامپ نەکرێت، چونکە خۆبادان بە چەکەکانەوە تەنانەت لە پەنتاگۆنیش جێگاى پێکەنینە.

لە راپۆرتەکەدا هاتوەە، چوارشەممەى رابردوو، رۆژنامەى واشنتۆن پۆست چەند بڕگەیەکى کتێبى رۆژنامەنوسى ئەمریکى (بۆب وودوارد) "توڕەیى" بڵاوکردۆتەوە. ئەم رۆژنامەنوسە توانیویەتى ١٨ چاوپێکەوتن و لە کاتى جیاوازدا لەگەڵ دۆناڵد ترامپ ئەنجام بدات. ئەم قسەو باسانە لەگەڵ ترامپدا بنەماى کتێبەکە پێک دەهێنێت. رۆژنامەکە چەند بڕگەیەکى سەیرى بڵاوکردۆتەوە دەبارەى پەرەپێدانى چەکى ئەتۆمى، بەبێ ئەوەى باسى هیچ وردەکاریەک بکات، ئەمەش بە روونى جۆرێک لە زەق کردنەوەو جێگاى سەرەنجى پێوە دیارە.

وودوارد لە کتێبەکەیدا دەڵێت: سەرۆکى ئەمریکا دەڵێ: ئەمریکا سیستەمێکى نوێى چەکى ئەتۆمى پەرە پێداوە، لەو نمونەیە لاى روسیا و چین نییە. وەک پارێزگاریەکیش بۆ گەرمى رووداوەکە، نوسەرى کتێبەکە باسى ئەوە دەکات سەرچاوەکانى ئەو توشى سەرسوڕمان بوون بەوەى ترامپ زانیارى دەربارەى ئەو کۆسیستەمە ئاشکرا کردوە.

بەڵام کارمەندانى هەواڵگرى سەربازى روسیا؛ ئەوانەى قسەیان لەگەڵ کراوە دەربارەى ئەم بابەتە، بۆیان دەرکەوتوە لێدوانە چاونەترسەکانى ترامپ بەشێکە لە فیڵى هەلبژاردن و بەشێکە لەو شانازى کردنە ئاشکرایەى بۆ بەدەست هێنانى دەنگى دەنگدەران دەیکات. بەگوێرەى قسەى ئەو کارمەندانى لە مۆسکۆ، "رۆکێتى ئەمریکى خێراتر لە دەنگ" کە لە فڕیندا ١٧ جار ئەوەندەى رۆکێتى روسى خێراتر دەفڕێ؛ هەتا لە پەنتاگۆن بۆتە جێگەى قاقا لێدان.

کارمەندەکان دەربارەى ئەم بابەتە، بۆچونێکى تریان هەیە: هەموو ئەم لێدوانە ناروون و خۆبادانانە دەربارەى چەکەکانى ئەمریکا، مەبەستێکى ترى لە پشتەوەیە، ئەویش ئەوەیە مۆسکۆ زیاتر نەرمى بنوێنێ لە گفتوگۆ قورسەکانیدا لەگەڵ واشنتۆن دەربارەى چارەنوسى پەیماننامەى سنوردارکردنى چەکى ستراتیژى، بەڵام بە دوور دەزانرێت ئەمە سەربگرێت.
RT.Arabic
حلمى رەسول رەزا