تەلەفیزیۆنە هۆشمەندەكەی شاومی

هەمەڕەنگ

13/09/2020‌ 351 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمساڵ كۆمپانیای شاومی تەنها بەو سەركەوتنانەوە نەوەستاوە كە لە بازاڕی مۆبایلە هۆشمەندەكاندا بە دەستی هێناوە، بەڵكو چەند تەلەفیزیۆنێكی هۆشمەندیشی بە نرخی گونجاو ڕاگەیاندووە.

یەكێك لەو تەلەفیزیۆنانە، تەلەفیزیۆنی Mi TV 4A Horizon Edition ە كە بە یەكێك لە باشترین بەرهەمە تەكنەۆژییەكانی ئەمساڵ ئەژمار دەكرێت.

تەلەفیزیۆنەكە بە دووجۆر بەرهەمهێنراوە، دانەیەكیان شاشە 32 ئینجە بە وردیی پیشاندانی (1368/768) پێكسڵ و نرخی 168 دۆلار، ئەوی تریان شاشەی 43 ئینجە بە وردیی پیشاندانی (1920/1080) پێكسڵ و نرخی 300 دۆلارە

تەلەفیزیۆنەكە چەندین تایبەمەندی تێدایە لەوانە یارمەتیدەری دەنگی گۆگڵ كە لە ڕێگەی دەنگەوە ئەتوانی تەلەفیزیۆنەكە بەكاربهێ"ی، هەروەهادەتوانیت لە ڕێگەیەوە تەماشای پرۆگرامەكانی نێتفلێكس و Amazon و Prime Video وDisney Plus Hotstar بكرێت

چارەسەركەری Cortex-A53 بۆ تەلەفیزیۆنەكە بەكاربراوە، ڕامی تەلەفیزیۆنەكە 1 گێگابایت و بیرگەی ناوەكی 8 گێگابایتە، خاوەنی دەریچەی جۆری USB-A و HDMI و بڵندگۆی جۆری DTS-HD هەیە

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ