ئایا قەرەباغ دەبێتە قوبرسى دوەم؟

مەلەفی تایبەت

03/10/2020‌ 1856 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەو ناونیشانەى سەرەوە، گۆڤارى "سفوبودنایا پریسا" راپۆرتێکى بڵاوکردۆتەوە دەربارەى ئەوەى ئەگەر جگە لەجەنگ بژاردەیەکى تر نەبێت بۆ چارەسەرکردنى کێشەى قەرەباغ؟ 

لەراپۆرتەکەدا هاتوە، ئەرمینیا سەرقاڵى لێکۆڵینەوەیە بۆ داننان بەسەربەخۆیى ناگۆرنى قەرەباغ، ئەمەش لەلایەن سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا (نیکول باشینیان)ەوە راگەیەنرا؛ لەمیانى چاوپێکەوتنێکى رۆژنامەوانیدا لەیەریڤان.

لەمبارەیەوە وتى:"ئێمە لێکۆڵینەوە لەچەندین بژاردە دەکەین، دان پێدانان، ڕێککەوتنى هاوکارى ستراتیژى، رێککەون لەبوارى بەرگرى، هەموو شتەکان پشت بەپەرەسەندنى دۆخەکە دەبەستن".

لەوبارەیەوە غیفۆرج میرزایان پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر لەزانستە سیاسیەکاندا لەزانکۆى دارایى سەر بەحکومەتى روسیا وتى:"دان پێدانان بەسەربەخۆیى کۆمارى ناگورنى قەرەباغ لێکەوتەى ترى دەبێت".

ئەگەر ئەرمینیا دانى پێدابنێت، ئەوا بەشێوەیەکى ئاسایى پرسى مینسک بۆ یەکلایىکردنەوە بەجێدەهێڵێ، بەشێوەیەکى گشتى، داڕشتنەکانى دانوستاندن سەبارەت بەقەرەباغ شکستدەهێنێ، یان دەبێ داڕشتنێکى نوێ دابڕێژرێتەوە، یان دان بەوەدا بنرێت جگە لەجەنگ بژاردەیەکى دیکە نییە. لەبەرئەوە، ئەرمینیا پێشتر دانى بەقەرەباغدا نەناوە، لەپێناو پارێزگاریکردن لەپرۆسەى دانوستانى رەسمى.

سەرەراى ئەمە، ئەگەربێت‌و ئەرمینیا دانى پێدانەنێت‌و بیکاتە بەشێک لەخۆى، ئەوا کێشەیەکى تر لەگەڵ رێکخراوى ئاسایى بەکۆمەڵدا سەرهەڵدەدا، پێناچێ هاوبەشه‌کانى ئەرمینیا دان بەقەرەباغدا بنێن وەک بەشێک لەخاکى ڕێکخراوەکە، لەوکاتەدا پێدەچێ ئەرمینیا لەو رێکخراوەدا نەمێنێ.

ئەگەر بیانەوێ دانى پێدا بنێن، ئایە راوێژ لەگەڵ روسیا دەکەن؟
بەدڵنیاییەوە راوێژى پێدەکەن، هەموو شتەکانیش پشت بەوە دەبەستن ئایە مۆسکۆ دەیەوێ لەم جەنگەدا سزاى باکۆ بدات، با باسى ئەوەبکەین ئەگەربێت‌و سزاى جۆررجیا بدرێ، بەڵام لەدۆخى ئازەربایجان، باشەو خراپەشى هەیەو دەکەوێتەسەر دانوستانەکان.

کاردانەوەى تورکیا چۆن دەبێت؟
تورکیا لەمیانى پشتیوانیکردنى ئازەربایجانەوە کاردانەوەى دەبێت، نەوەک جەنگێکى راستەوخۆ، چونکه‌ هێرشى راستەوخۆى تورکیا بۆسەر ئەرمینیا یەکسانە بەهێرشکردنەسەر پەیماننامەى ئاسایشى بەکۆمەڵ، کەواتە کێشەى زۆرى توش دەبێت، سەرەڕاى کێشەکانى ناتۆشى دێتەسەر.

ئەى ئازەربایجان چى دەکات؟ دووبارە شەڕدەکاتەوە؟
کارتى گەمە کردنەکان تا چرکەى بەکارهێنانى بەهێزن؛ تەنها ئەگەر بیانکاتەسەر مێز، تواناى ئەوەى نییە هەڕەشەى پێبکات، لەبەرئەوە، ئازەربایجان وەڵامێکى نوێى نابێت بەشێوەیەکى کرۆکى.

حلمى ڕەسوڵ ڕەزا
سه‌رچاوه‌: RT.Arabic