سوارێز ژمارەیەکى پێوانەیی مێسی و رۆناڵدۆی شكاند

وەرزش

18/10/2020‌ 423 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە یاری نێوان ئەتلەنیكۆمەدرید و سەڵتا فیگۆ، كە ئەنجامەكەی 2 – 0 لە بەرژەوەندی ئەتلەتیكۆ مەدرید كۆتایی هات، لویس سوارێز توانی ژمارەی پێوانەیی مێسی بشكێنێت

پاش شەش خولەك لەدەستپێكی یارییەكە لویس سوارێز توانیتی گۆڵی یەكەمی یانەكەی تۆمار بكات، پاشان فێریرا كاراسكۆ گۆڵی دووەمی یارییەكەی تۆمار كرد

گۆڵەكانی لویس سوارێز گەیشت بە 150 گۆڵ، ئەم ژمارەیە سوارێز دەكات بە یەكێک لە خێراترین یاریزانەكانی سەدەی 21 كە بە كەمترین یاری ئەوەندە گۆڵی تۆمار كردبێت

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، یاریزانی پێشوی ڕیاڵ مەدرید بە 150 یاری توانیتی 140 گۆڵ تۆمار بكات، سوارێز بە 195 یاری توانیتی 150 گۆڵ تۆمار بكات، مێسی بە 203 یاری توانیتی 150 گۆڵ تۆمار بكات.
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە