پژاک گیان لەدەستدانی بەرپرسێک و ژمارەیەک گەریلا لە مهاباد پشتڕاست دەکاتەوە

کوردستان

18/10/2020‌ 681 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مه‌جلیسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان -پژاک  هەواڵی گیان لە دەستدانى ئەندلمێکیان لەرۆژهەڵاتى کوردستان پشتڕاست دەکاتەوەو رایدەگەیەنێت کە کەوتووەتە بۆسەى هێزەکانى ئێرانەوە.

لەراگەیەنراوێکدا مه‌جلیسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان -پژاک كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ شارپرێس نێردراوه‌ رایگەیاند، رۆژی ١٥. ٩. ٢٠٢٠ گرووپێک لە هەڤاڵمان لە هەرێمی مەهاباد کە سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی ئەرکی شۆڕشگێڕی و بەڕێوەبردنی خەبات بوون، دەکەونە بۆسەی هێزەکانی داگیرکاری کۆماری ئیسلامی و لەو ڕووداوەدا بەداخەوە دوو هەڤاڵمان بە ناوەکانی جەنگاوەر باهۆز و ئارام ئاویەر و هەروەها وڵاتپارێزێک بە ناوی خدر بایەزیدی شەهید دەکەون.

له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، لە ئەنجامی ئەو بۆسەیەدا دوو هەڤاڵمان بە ناوەکانی جەنگاوەر باهۆز ئەندامی مه‌جلیسی پژاک خەڵکی گوندی کانێ‌ رەشی سەر بە شاری بۆکان و ئارام ئاویەر خەڵکی شاری سنە دەگەنە پلەی شەهادەت. هەروەها هاوڕێی وڵاتپارێز کاک خدر بایەزیدی خەڵکی گوندی بەرەجۆ لە هەمان بۆسەدا شەهید دەبێت.

بەپێی راگەیەنراوەکەد، ناسنامەی ئەو بەرپرسە جەنگاوەر باهۆز بووەو لەدایک بووی گوندى کانێ رەشى سەر بەشارى بۆکان بووە.



بەشداربوون: ٢٠٠٣ی زاینی

تاریخی و شوێنی شەهادەت: ١٥. ٩. ٢٠٢٠  هەرێمی مۆکریان

کۆدی رێکخستنی: ئارام ئاویەر

ناو و پاشناو: سیروان مەحموودی

ناوی دایک: فەراسەت

ناوی باوک: علی

تاریخ و شوێنی لەدایکبوون:  ١٣٦٢ شاری سنە

تاریخی بەشداربوون:٢٠١٥

تاریخ و شوێنی شەهادەت: ١٥. ٩. ٢٠٢٠ هەرێمی موکریان