شارپرێس:
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، 10 كه‌سی دیكه به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه له 24 كاتژمێری رابردوودا، ئامارەکان مەترسیدارن، نەخۆشخانەکان پڕن، پابەندبوون بە ڕێنماییەکان وەک پێویست نین.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: "له دوێنێوه 10 هاوڵاتی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان لەدەستداوه، بە واتای 10 خێزان، 10 بنەماڵە، 10 گەرەک، ئازاری جەرگ بڕی کۆرۆنایان چەشت".
هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بەم شێوەیە بڕوات لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا، "راست نابێ بڵێین هەموو گەڕەکێ، هەموو بنەماڵەیەک ئازاری کۆرۆنا ده‌چێژێت".
دكتۆر یاد نه‌قشبه‌ندی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئامارەکان مەترسیدارن، نەخۆشخانەکان پڕن، پابەندبوون بە ڕێنماییەکان وەک پێویست نین، هیوادارم پێش ڕودانی کارەساتی نەخوازراو، بە هەموو لایەک هەوڵ بدەین ئەم دۆخە بەرەو باشتر بەرین، کە ئەویش تەنیا بە خۆپارێزی دەبێت، وەک چۆن لە ڕابردوو کردمان".