شارپرێس:
عه‌بدولستار مه‌جید، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، نرخی هێلكه له‌هه‌رێمی كوردستان بوه‌ته دوو هێنده.
عه‌بدولستار مه‌جید، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌میدیای پارتی ڕاگه‌یاند، " پێشتر نرخی کارتۆنێک هێلکە لە بازاڕدا بە 30 بۆ 32 هەزار بوو. ئێستا نرخی کارتۆنێک بووەتە 60 هەزار دینار".
عه‌بدولستار مه‌جید ده‌شڵێت، وەک سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ نووسراوێکیان ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە.
لە هەرێمى کوردستان 11 کێڵگەى ترووکاندنى هێلکە هەن، تواناى بەرهەمهێنانى ساڵانەیان یەک ملیار و 300 ملیۆن هێلکەیە، 75%ى هێلکەى کوردستان بۆ شارەکانى عێراقە، ساڵانەش بە بەهاى 500 ملیۆن دۆلار هێلکە هاوردە دەکرێت.
ڕ . ج