بڕیاری نوێ له‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

کوردستان

19/10/2020‌ 3151 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاردراوه‌ هه‌ر كۆمپانیا و كه‌س و لایه‌نێك باج نه‌دات، له‌دادگا ڕوبه‌ڕوی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

وەزارەتی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، " ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری زیاد لە 20 کۆمپانیای هەرێمی کوردستان بەهۆی خۆدزینەوە لە باج، دەداتە دادگایەکی تایبەت تاوەکو رێکاری یاسایان بەرامبەر بگیرێتەبەر".

وه‌زاره‌تی دارایی ڕاشیگه‌یاندووه‌، "بۆ لەمەودوا هەر کۆمپانیا و کەس و لایەنێک خۆی لە باجدان بدزێتەوە، رێگای یاسایی توندی بەرامبەر دەگیرێتەبەرو بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە".

هاوكات وه‌زاره‌تی دارایی له‌نوێترین بڕیاریدا، موچەی خانەنشینی پلە تایبەتە نایاساییەكانی ڕاگرت.

ڕ . ج